ڕۆژی دووشه‌ممه، له پـرۆسه‌ی دادگایی كردنی سه‌رۆكی له‌كارخراوی پـێـشووی عێراقی و
دوای گوێـكرتن له لیستی ڕه‌سمی تومه‌ته‌كان له دژی سه‌دام حوسه‌ینی په‌یوه‌ست به كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی شیعه‌كان له ساڵی 1982 دا، سه‌دام حوسه‌ین به‌رگریكردن له خۆی ڕه‌تـكرده‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌و تومه‌تانه‌ی كه درابوونه پاڵی و گوتی ئه‌و نایه‌وێت وه‌ڵام بداته‌وه و بڵێت تومه‌تبارم یان تومه‌تبارنیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیستی تومه‌ته‌كان زۆر دوورودرێژ بوون.
هاوكات سه‌رۆكی دادگاكه گوته‌كه‌ی سه‌دامی ڕه‌تـكرده‌وه كه ده‌یگوت ئه‌و هێـشـتا سه‌رۆك كۆماری عێراقه.
سه‌باره‌ت به توندوتیژی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، 4 مامۆستای عێراقی له ئاكامی ته‌قه‌كردن له ئۆتۆمبیلێـكه‌وه لێـیان له نزیـك شـاروچـكه‌ی به‌له‌دروز گیانیان له‌ده‌ستدا.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری بریتانی له عێراق ده‌ڵێت یاخیبوان چه‌ند كوله هاوه‌نێـكیان به بنكه‌یه‌كی له‌شـكری بریتانی له شاری عه‌ماره‌وه ناوه.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایش له عێراق ده‌ڵێت له‌و چه‌ند په‌لامارانه‌ی هێزه‌كانیان له ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابوردوودا له دژی یاخیبوان ئه‌نجامیان دابوو هێزه‌كانیان 41 یاخیبویان كوشـتووه كه له نێویاندا كارگێڕێـكی تۆڕی ئه‌لقاعیده هه‌بووه.