له مه‌گادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵیا شه‌ڕ و پـێـكدادان سـست بوون له كاتێـكدا ڕێبه‌ری
تیره‌كانی ناوچه‌كه و ڕێبه‌ره موسـڵمانه‌كان داخوازی دانوسـتاندن ده‌كه‌ن له نێوان لایه‌نه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌دا.
له یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابووردووه‌وه، شه‌ڕ و پـێـكدادان له شه‌قامه‌كانی مه‌گادیشۆ به‌رپابووه له نێوان چه‌كداره موسـڵمانه‌كان و هاوپه‌یمانێـتی لۆرده‌كانی شه‌ڕ، تیایدا زیاتر له 140 كه‌س كوژراون، كه زۆربه‌یان هاوڵاتین. به هه‌زاره‌هاش شاره‌كه‌یان به جێهێشـتووه.
ئه‌م شه‌ڕانه بووه جێـگای ڕه‌خنه له لایه‌ن سـیاسـیـیه‌كان و ڕێبه‌ری تیره‌كان، داخوازیشیان كرد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆك كۆبـبنه‌وه.
سه‌رۆكی كاتی سۆماڵیا عه‌بدوڵا یوسف ئه‌حمه‌د له‌م دواییانه‌دا هۆشـداری دا به‌وه‌ی ڕه‌نگه نوێنه‌رانی ئه‌و كۆمه‌ڵه چه‌كدارانه له وه‌زاره‌ته‌كاندا دوور بخرێنه‌وه.
زۆر له سۆماڵیـیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م توندوتیژیـیه‌ی ئه‌م دوایـیانه خراپـترین شه‌ڕه كه له‌م ساڵانه‌ی دوایـیدا له وڵات ڕووی داوه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاگره‌كه‌ی خۆشـكراوه. چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن هه‌رچه‌نده قه‌ده‌غه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه له‌سه‌ر ناردنی چه‌ك بۆ سۆماڵیا به‌ڵام وه‌ك ئاوی ڕوبار چه‌ك بۆ ناو ئه‌و وڵاته ڕه‌وانه ده‌كرێت.
شایه‌نی باسه هاوپه‌یمانێتی لۆرده‌كانی شه‌ڕ چه‌كداره ئیسلامیـیه‌كان به په‌یوه‌ندی هه‌بوون به ئه‌لقاعیده تاوانبار ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی 15 سـاڵه سۆماڵیا له ڕه‌وشـێـكی بێ یاسایـیدایه، وه به‌رپـرسه ئه‌مریكیـیه‌كان زۆر ده‌مێـكه سه‌ری ئه‌و وڵاته وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی تیرۆریسـتان ده‌كه‌ن.