به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی باری كشتوكاڵ و سامانی ئاژه‌ڵی و ژینگه‌ی هه‌رێم، شاندێـكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق له شاری سـلێمانیـیه‌وه سه‌ردانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن.
شانده‌كه پـێـكهاتووه له‌م به‌ڕێزانه:
جه‌لال عه‌لی، به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كـشتوكاڵ له سلێمانی.
دكتۆر نه‌ریمان حه‌مه حه‌وێز، به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سامانی ئاژه‌ڵی له سلێمانی.
حوسه‌ین حه‌مه ڕه‌حیم، به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ژینگه له سلێمانی.
له میانه‌ی سه‌ردانی شانده‌كه بۆ ڕادیۆی ده‌نـگی ئه‌مریكا، سه‌رۆكی به‌شی كوردی، هومه‌ر شێخموس و هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح مێزگردێـكیان له‌گه‌ڵ سازداون.
سه‌ره‌تا باس له هۆی سه‌ردانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌مریكا، پاشان باس له چۆنێـتی كۆنترۆڵـكردنی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 له هه‌رێمی كوردستان كراوه. له به‌شـێـكی دیكه‌ی مێزگرده‌كه باس له ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی ژینگه‌ی كوردستان كراوه پاش ئه‌و وێرانـكاریه‌ی كه به‌سه‌ری هاتووه له لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی پـێشوی عێراقه‌وه. هه‌روه‌ها باس له‌و هه‌وڵانه‌ش ده‌كرێت كه بۆ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵـكی گونده‌كان بۆ ناوچه‌كانیان ده‌درێت.
ئه‌م بابه‌تانه و چه‌ندین بابه‌تی دیكه له میانه‌ی مێزگرده‌كه باسی لێ ده‌كرێت.
ده‌توانن گوێـبیـسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیـه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 21 خوله‌كه.