له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیل نزیك به بنـكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له ڕۆژئاوای به‌غدا 14 كه‌س كوژران.
ڕاگه‌یاندنێـكی له‌شـكری ده‌ڵێت هێرشـبه‌ره خۆكوژه‌كان ئۆتۆمبیله‌كانیان له نێو ژماره‌یه‌ك عێراقی ته‌قاندۆته‌وه كه له نزیك خاڵی پـشـكنینی بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكی كۆبووبوونه‌وه.
پـێشـتر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ به پاسـێـكدا له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 4 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا. له ناوه‌ڕاستی به‌غداش هێرش كراوه‌ته سه‌ر كاروانێـكی پـۆلیس وه له ئه‌نجامدا چه‌ند هاوڵاتیـیه‌ك پـێوه بوون.
له هێرشـێـكی دیكه‌ی لاڕێ بۆ سه‌ر خاڵـێـكی پـشـكنینی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ 2 كه‌س كوژران و 5 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش وه‌زاره‌تی به‌رگری بریتانیا ڕایگه‌یاند 2 سه‌ربازی بریتانی له دره‌نـگ كاتێـكی ڕۆژی شه‌ممه به هۆی بۆمبی لاڕێ له شاری به‌سره له باشوری عێراق كوژران.