له 17 ی مانـگی نۆی سـاڵی 1998 دا ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی واشـنتۆن مۆركرا له نێوان پارتی
دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به سه‌رپـه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و خودی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، مادلین ئۆڵبرایت. به گوێره‌ی خاڵه‌كانی ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه ده‌بوایه له ماوه‌ی سـاڵـێـكدا هه‌ڵبژاردن بكرێت و حكومه‌تی یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان ڕابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام سـاڵ به سـاڵ دوا ده‌خرا، تا له 7 ی مانـگی پـێنجی 2006 دا ئه‌و حكومه‌ته ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر جێـگای سه‌رنجه ژماره‌ی زۆری وه‌زیره‌كانی حكومه‌ته‌كه‌یه كه له 40 وه‌زیر پـێـكهاتووه.
بۆ تیشـك خستنه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ ستران عه‌بدوڵا، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ سازداوه.
ده‌توانن گوێـبیسـتی ده‌قی وتووێژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.
وتووێژێـك له‌گه‌ڵ ستران عه‌بدوڵا سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
- به‌ڵـێـن سـاڵـح