کۆشکی سپی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه که ئاماژه‌یان به ووت‌وێژی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران دابوو سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی گومانلێکراوی ناوه‌کی ئێران. کۆشکی سپی ده‌ڵێت ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌کان باشترین جێگای کۆبونه‌وه‌یه بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌و جۆره مه‌سه‌لانه.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ستیڤن هه‌یدڵی له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا گوتی کۆشکی سپی پشتگیری له کۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌کان ده‌کات چونکه ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه ڕێگا به ووڵاتانی دیکه‌ش ئه‌دات سه‌باره‌ت به نیازه ناوه‌کیه‌کانی ئێران ووتوێژ له‌گه‌ڵ تاران‌دا بکه‌ن.
جێی باسه، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، کۆفی ئه‌نان ڕۆژی هه‌ینی له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوشی خواست به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ووتوێژ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بکات تاوه‌کو کۆتایی به‌و بن به‌سته بهێنرێت که له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی ئه‌و ووڵاته په‌یدا بووه.