په‌رله‌مانی عێراق به نیازه ڕۆژی یه‌كـشه‌ممه سه‌ر له نوێ كۆبـبێـته‌وه له كاتێـكدا
سه‌رۆك وه‌زیری ڕاسـپـێردراو نوری ئه‌لمالكی نزیك بۆته‌وه له پـێـكهێـنانی حكومه‌ته‌كه‌ی پـێـش واده‌ی كۆتایی كه به پـێی ده‌ستور 22 ی مانـگی پـێـنجه.
به‌ڕێز ئه‌لمالكی پـێـشـبینی ده‌كرد كابـینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕابـگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ڕێـك نه‌كه‌وتن له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانی نه‌وت و ناوخۆ و به‌رگری بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌لێن بخاته نێوان لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی شیعه، كه به هاوبه‌ندی یه‌كگرتووی عێراق ناسراون و 275 كورسـیان له په‌رله‌مانی عێراقیدا هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئومێد هه‌یه به‌ڕێز ئه‌لمالكی حكومه‌ته‌كه‌ی پـێـكبـهێنێت پـێش واده‌ی كۆتایی.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپـرسه عێراقـیـیه‌كان ده‌ڵێن كۆنـگره‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی كه له لایه‌ن كۆمكاری عه‌ره‌بـیـیه‌وه چاودێری ده‌كرێت، له مانـگی ئاینده له به‌غدا كۆده‌بێته‌وه.
له باشوری عێراقیش، پارێزگاری به‌سره، محه‌مه‌د ئه‌لوائیلی داوای له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كرد سه‌رۆكی ده‌زگای پـۆلیس و ژه‌نه‌ڕاڵـێـكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له كار لابه‌رن. گوتی ئه‌و دووانه له به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی توندوتیژی له به‌سره شـكسـتیان هێناوه.
ڕۆژی شه‌ممه به‌رپـرسانی عێراقی گوتیان به هۆی توندوتیژی تیره‌یی و هێرشی یاخیبوان به لایه‌نی كه‌م 4 عێراقی كوژراون. گوتیشیان به‌لایه‌نی كه‌م 5 ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكیش گوتی بۆمبێـكی لاڕێـگا سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی له باشوری به‌غدا كوشـتووه.
شایه‌نی باسه له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی عێراق له مانـگی سێی 2003 دا ده‌ستی پـێـكردووه، زیاتر له 2400 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون.