ماوه‌یه‌كه حكومه‌تی ئێرانی باس له نه‌مانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی لێدانیشی ده‌كات له‌كاتێـكدا ئیسرائیل وڵاتـێـكی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، وه له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌وڵی په‌ره‌پـێدانی چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی ده‌دات، له سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه پـشـتیوانی و هاوكاری گروپه تیرۆریسـتیـیه‌كانی وه‌ك حه‌ماس و حزبوڵا ده‌كات.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه په‌یمانگای واشـنتۆن بۆ ڕێبازی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیـك سـیمینارێـكی ئه‌نجام داوه.
سه‌رۆكی به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نـگی ئه‌مریكا، هومه‌ر شـێخموس ئاماده‌ی سـیمیناره‌كه بووه، وه هاوكاریشـمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی سه‌باره‌ت به‌و سـیمیناره له‌گه‌ڵی سازكردووه.
ده‌توانن گوێبیـسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.