Accessibility links

گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ دكتۆر هۆشه‌نـگ ئه‌میرئه‌حمه‌دی سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران


كێـشـه‌ی به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران بۆته‌ یه‌كه‌م هه‌واڵی میدیاكانی جیهان به‌هۆی پـێداگرتنی هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆك له‌سه‌ر هه‌ڵوێـسته‌كانیان، ئێران سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆی یۆرانیۆمی خۆی بۆ چالاكیـیه‌ ناوه‌كیـیه‌كانی بـپـیتـێنـێت، ئه‌مریكا و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاش ده‌ڵێن لاریمان له‌وه‌ نیه‌ ئێران خاوه‌نی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئاشـتیخوازانه‌ بێت به‌ڵام ده‌بێت مسـۆگه‌ر بكرێت ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بۆ دروستـكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كار ناهێنرێت، یه‌ك له‌و خاڵه‌ گرنـگانه‌ی كه‌ زامنی ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌وه‌یه‌ نابێت ئێران یۆرانیۆم بـپـیتێنێت. ڕوسـیا پـێـشـنیاری كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ر خاكی خۆی یۆرانیۆم بۆ ئێران بـپـیـتێنێت، به‌ڵام ئێران ئه‌و پـێـشـنیاره‌ی ڕه‌تـكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش گومانه‌كانی ڕۆژئاوای له‌ به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی زیاتر كرد.

بۆ تیشـك خستنه‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ سه‌رۆكی به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نـگی ئه‌مریكا هومه‌ر شێخموس گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر هۆشه‌نـگ ئه‌میرئه‌حمه‌دی ئه‌نجام داوه‌.

دكتۆر هۆشه‌نگ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه‌ له‌ بواری ئابووری و گه‌شه‌پـێدانی نێوده‌وڵه‌تی و ئێسـتا مامۆسـتایه‌ له‌ زانـكۆی ڕۆجه‌رس له‌ ویلایه‌تی نیوجێرسی.

هاوكارانمان جانی دیلان و كاوه‌ كرمانجی ده‌قی گفتوگۆكه‌یان به‌‌ زمانی كوردی ئاماده‌ كردووه‌.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG