ناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر پۆسته وه‌زارییه‌كان بوونه‌ته هۆی دواخستنی دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی عێراقی.
ئه‌م ناكۆكیه كاتێك سه‌ریهه‌ڵدا كه پارتی فه‌زیله، یه‌کێك له پارته سه‌ره‌كیه‌كانی هاوبه‌ندی سه‌ره‌كی شیعه‌كان گوتویه‌تی به‌شداری كابنه‌تی حكومه‌ت ناكات. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌رییان گرتووه وه‌ك نیشاندانی ناڕه‌زایی پارته‌که‌یانه له‌سه‌ر چۆنێتی دابه‌ش كردنی پۆسته‌كانی ناو حكومه‌ت. ووته‌بێژی پارتی ناوبراو ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و فشاری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووه.
پێشتریش سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی گوتیان مشتومڕی نێو ئه‌دامانی هاوبه‌ندی شیعه‌كان له‌سه‌ر پۆستی وه‌زیری نه‌وت بۆته هۆی دواخستنی ڕاگه‌یاندنی حكومه‌تی نوێی ووڵاته‌كه.
ڕۆژی هه‌ینیش له واشنتۆن، سه‌رۆك بوش گوتی گه‌وره‌ترین كۆسپ كه ڕووبه‌ڕووی حكومه‌تی نوێی عێراقی ده‌بێته‌وه، كۆنتڕۆڵكردنی میلیشیاكانه له پێناو دڵنیا بوون له پاراستنی ئاسایشی ووڵاته‌كه.
هاوكاتیش بۆمبێك له نزیك باره‌گای پارتی "ده‌عوا" ی به‌ڕێز ئه‌لمالكی له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه.