ژماره‌ی قوربانیـیه‌كانی پـێنج ڕۆژ له شه‌ڕ له سۆمالیا گه‌یشــته 120 كه‌س. نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده گه‌مارۆی چه‌ك له‌سه‌ر سۆمالیا هه‌یه به‌ڵام به به‌رده‌وامی چه‌ك ده‌گاته ناو ئه‌و وڵاته.
له ڕۆژی یه‌كـشه‌ممه‌وه چه‌كداره ئیسلامیـیه‌كان و هاوپه‌یمانێـتی لۆردانی شه‌ڕ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر مه‌گادیشۆ بگرن، به‌شـێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڕه‌كی باكوری سیسی. شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كان هاوڵاتین له نێو شه‌ڕه‌كاندا پـێوه بوون.
هاوكات نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت لێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه ده‌كه‌ن كه باس له وڵاتێـك ده‌كات گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كه‌ی شـكاندووه و چه‌كی ناردووه بۆ سۆمالیا.
شایه‌نی باسه سۆمالیا 15 ساڵه به‌ده‌ست توندوتیژی و شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ناڵێنێت دوای دوورخستنی دیكتاتۆری پـێـشوو محه‌مه‌د سیاد به‌ڕی له ساڵی 1991 دا.