وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له به‌رامبه ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی له قاهیره‌وه گه‌یشتوون سه‌باره‌ت به سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ره دیموكراتخوازه‌كان له لایه‌ن هه‌زاره‌ها پۆلیسی میسری‌یه‌وه.
ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له حكومه‌تی قاهیره كرد ڕێگه به خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه بدات و گوتی واشنتۆن نیگه‌رانه به بیستنی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له ئه‌نجامدانی كاری توندوتیژی له دژی خۆپیشانده‌ران و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كیان له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا ده‌كه.
هه‌زاره‌ها پۆلیسی میسری له ژماره‌یه‌ك چالاكیخوازییان داوه و ژماره‌یه‌كیشیان لێ ده‌ستگیركردوون كاتێك به ناو قاهیره‌دا خۆپیشاندانیان ساز كردووه بۆ پشتگیری كردن له‌و دادوه‌رانه‌ی سانسۆر ده‌كرێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوتبوویان حكومه‌ت فرت و فێڵی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردووه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا پۆلیس له وێنه‌گرێكی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی داوه و ده‌ستیشیان به سه‌ر كامێراكه‌یدا گرتووه.
ئه‌م ڕووداوی توندوتیژییه له نزیك دادگای باڵای میسری ڕوویداوه كه له‌وێ بڕیاردراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوو دادوه‌ره‌که ڕووبه‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه ببنه‌وه به مه‌به‌ستی سزادانیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن سه‌باره‌ت به سه‌رپێچی كردنه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌كانی ساڵی ڕابردوو قسه‌یان كردووه.
به‌ڵام دوو دادوه‌ركه ڕازی نه‌بوون به ئاماده‌بون له لێكۆڵینه‌وه‌كانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه و بڕیاره 18 ی مانگ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ست پێ بكاته‌وه