حكومه‌تی عێراق له هه‌وڵێـكی نوێ بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی توندوتیژی تایه‌فه‌گه‌ری له به‌غدا
ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئاسایشی به‌غدا ڕێـك ده‌خاته‌وه و یه‌ك سه‌ركرده ده‌كاته به‌رپـرسـیاری ته‌واوی هێزه‌كانی پـۆلیس و نیمچه له‌شـكری.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئێسـتا به ده‌یان هه‌زار هێزی پـۆلیس و نیمچه‌له‌شـكری له به‌غدا كار ده‌كه‌ن به‌ڵام زۆربه‌ی جار پـێـناسه وه بۆ چ لایه‌ك كار ده‌كه‌ن نادیاره. ده‌شـڵێن هێزه‌كان كه ڕێـك ده‌خرێنه‌وه یه‌ك جۆر جل‌وبه‌رگیان ده‌بێت وه هه‌مان جۆری ئۆتۆمبیلیان ده‌بێت وه له‌ژێر تاكه فه‌رمانده‌یه‌كیشدا ده‌بن.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی حكومه‌ت ڕۆژێـك پاش ئه‌وه دێت كه سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی 1100 كه‌س له مانگی ڕابووردوو له به‌غدا كوژراون، له نێوانیاندا به سه‌دان كه‌سی تیادایه كه له ده‌وروبه‌ری پایته‌ختدا دۆزراونه‌ته‌وه وه به گوله چه‌سـته‌یان وه‌ك بێژنی لێ كراوه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش له به‌غدا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی كه‌نار ڕێـگا پـێنج كارمه‌ندی شـاره‌وانی، ئه‌وانه‌ی شه‌قامه‌كان پـاك ده‌كه‌نه‌وه، گیانیان له‌ده‌ستداوه، وه له دوو ته‌قینه‌وه‌ی هاوشـێوه‌دا له شـوێنێـكی دیكه‌ی شاری به‌غدا 3 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون. له باكوریش چه‌كداران 10 كه‌سیان ڕفاندووه، به‌ڵام به‌لایه‌نی كه‌م پـێنج له‌وانه به‌ده‌ست هێزه ئه‌مریكی و عێراقـیـیه‌كان ڕزگار كراون.
له ڕووی سیاسیـشه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیری ڕاسـپـێـردراو نوری ئه‌لمالكی ڕۆژی چوارشه‌ممه ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یاند، كه به‌گشتی وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا. به‌ڵام به‌رێز ئه‌لمالكی به‌ڵێنی داوه له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا لیستی كابینه‌كه به ته‌واوه‌تی بخاته به‌رده‌ستی په‌رله‌مان.