زانایانی ئه‌وروپی ده‌ڵێن هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی ڕاستی ئه‌و مه‌ترسی‌یه نیه كه له به‌رامبه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی حاڵه‌تی نوێی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ئه‌وروپا په‌یدا بووه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی له لایه‌ن باڵنده كێوییه‌كانی ئه‌فه‌ریقاوه .
شاره‌زایانی گروپی ژینگه‌پارێزی بنكه له هۆڵه‌ندا، وێتلاندی نێونه‌ته‌وه‌ی، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر هه‌زاره‌ها باڵنده‌ی كێوی ئه‌فه‌ریقا ئه‌نجامداوه و له هیچ كامیاندا، جۆری كوشنده‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده H5N1 به‌دی نه‌كراوه.
پێشتر كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی پێشبینی‌یان كردبوو كه‌وا ئه‌و باڵنده كێوییانه‌ی له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا له ئه‌فه‌ریقاوه به‌ره‌وه ئه‌وروپا كۆچیان كردووه، نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌ن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش، كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی یه‌كه‌م حاڵه‌تی مرۆیی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان له ووڵاتی جیبۆتی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فه‌ریقا پشت ڕاست كرده‌وه.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تاوه‌كو ئێستا 207 حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی له مرۆڤدا پشت ڕاستكردۆته‌وه. زۆربه‌ی توشبوانیش له ووڵاتانی ئاسیا ڕوویاندا، هه‌روه‌ها له ئازه‌ربه‌یجان و كه‌مبۆدیا و چین و میسر و ئه‌نده‌نوسیا و عێراق تایله‌ند و توركیا‌و ڤێتنام بوون.