Accessibility links

له ئه‌سته‌نبول هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر ڕۆژنامه‌ی جومهورییه‌ت


ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ له توركیا، بۆمبێكی بچوك له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی ڕۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت له ئه‌سته‌نبول ته‌قیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ڕووداوه‌كه‌ هیچ قوربانیه‌كی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌.

ئاماده‌بوانی ڕووداوه‌كه‌ ده‌ڵێن هێرشبه‌ران پێش ئه‌وه‌ بۆمبه‌كه‌ هه‌ڵبده‌ن، هاوارییان كردووه‌ و گوتوییانه‌ ئه‌ڵاهو ئه‌كبه‌ر " الله‌ اكبر".

ڕاپۆرته‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا هێرشبه‌ران بۆمبێكی ده‌نگیان به‌كارهێناوه‌ كه‌ ته‌نها ده‌نگێكی به‌رزی هه‌یه‌ و زیانێكی كه‌م ده‌خاته‌وه‌.

بۆ سێهه‌م جاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا‌، هێرشی له‌م جۆره‌ بكرێته‌ سه‌ر ڕۆژنامه‌ی ناوبراو. ڕۆژنامه‌ی جومهورییه‌ت پشتیوانكه‌رێكی به‌هێزی عه‌لمانیه‌كانی توركیایه. ‌

XS
SM
MD
LG