سـكرتێری گـشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆفی ئه‌نان ده‌ڵێت ده‌بێت ئێران
دووربـكه‌وێـته‌وه له‌وه‌ی كه پـێـی گوت هه‌ڵوێـسـتی دوژمنـكارانه له كاتێـكدا ئه‌وروپا هانده‌ری بۆ ئاماده ده‌كات تا ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ناوه‌كـیـیه‌كه‌ی بێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، به‌ڕێز كۆفی ئه‌نان گوتی ئێران به‌رپـرسـیارێتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره كه نیازه ئاشـتیخوازیـیه‌كانی خۆی بۆ جیهان نیشـان بدات. گوتیشـی كه‌س نكۆڵی له‌وه ناكات كه ئێران مافی خۆیه‌تی به‌رنامه‌ی وزه‌ی ناوه‌كی ئاشـتیخوازانه‌ی هه‌بێت.
شـایه‌نی باسه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و زۆربه‌ی وڵاته ڕۆژئاوایـیه‌كان گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی ئێران پـلان داده‌نێت چه‌كی ناوه‌كی دروست بكات. ئێرانیش نكۆڵی لێ ده‌كات.
بریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا، كه شـكسـتـیان هێنا له گه‌یشتـن به ڕێـكه‌وتنێـك له ڕێـگه‌ی دانوسـتاندنه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، ده‌سـته‌یه‌ك پـێـشـنیازیان بۆی ئاماده كردووه تا ده‌سـتـبه‌رداری پـیتاندنی یۆرانیۆم بێت. به نیازن له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا بـیخه‌نه به‌رده‌ستی ئێران، له پاڵیـشـیدا هه‌ڕه‌شـه‌ی سه‌پاندنی سـزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر داوا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان جێـبه‌جێ نه‌كات.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی ڕۆژئاوا فشـاره‌كانی بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه‌م ده‌كاته‌وه له‌و كاته‌ی كه سێ وڵاته به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا پـێـشـنیازی نوێ بۆ ئێران ئاماده ده‌كه‌ن.