سه‌رۆکی ئه‌نده‌نوسـیا ده‌ڵێت ئاماده‌یه ببێته دانوستانده‌رێکی ووتوێژه‌کانی نێوان ئێران ووڵاتانی خۆرئاوا که گومانیان له تاران هه‌یه به‌رنامه‌ی ناوه‌کی بۆ دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمی به‌کار ده‌هێنێت.
سه‌رۆک سوسیلۆ بامبانگ یودۆیۆنۆ ڕۆژی چوارشه‌ممه له کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی له جه‌کارتای پایته‌خت میوانداری سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژادی کرد.
ڕێبه‌ری ئه‌نده‌نوسی ده‌ڵێت ئه‌و باوه‌ڕی وایه به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه‌یه و ئه‌و مشتومڕه‌ش که له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یدابووه، ده‌کرێت له ڕێگه‌ی دانوستاندن و دیپلۆماسی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت.
ئێران له ژێر فشارێکی توندی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادایه بۆ ئه‌وه‌ی چالاکیه ناوه‌کیه‌کانی ڕابگرێت و له‌وانه‌یه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه دووچاری ئابڵوقه‌ی ئابوری ببێته‌وه.
هاوکات له مۆسکۆ، سه‌رۆکی ڕوسیا ڤلادمیر پوتن گوتی ڕووسیا به ئاشکرایی له دژی بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی له هه‌موو جیهان‌دا ڕاده‌وه‌ستێت، سه‌باره‌ت به مشتومڕی نێوان ئه‌مریکا و ئیران‌دا گوتی به ده‌گمه‌ن به‌کارهێنانی فشار بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ئه‌و جۆره مشتومڕانه ئاکامی ده‌بێت.