جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراقی ده‌ڵێت له مانگی ڕابردوودا نزیکه‌ی 1100 که‌س له ئاکامی ڕووداوه توندوتیژییه ئاینزاییه‌کان به‌غدا کوژراون.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند که‌وا مردووخانه‌کان ڕاپۆرتیانداوه له‌سه‌ر کوژرانی 1091 که‌س له ڕۆژی یه‌کی مانگی چوار تاوه‌کو 30 مانگی چوار.
به‌یاننامه‌که گوتیشی سه‌رکردایه‌تی هه‌ست به بێزاری و توڕه‌یی ده‌کات کاتێک ئه‌و هه‌واڵی ڕاپۆرته ڕۆژانه‌ییانه ده‌رباره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی که‌سانی نه‌ناسراو له ناوه‌وه و ده‌وروبه‌ری به‌غدا ده‌بیستێت.
له زوویه‌کی هه‌مان ڕۆژیشدا، پۆلیسی عێراقی گوتیان یاخیبوان 15 که‌سیان کوشتووه. له میانه‌ی یه‌کێک له هێرشه‌کاندا، یاخیبوان بۆسه‌یه‌کیان بۆ پاسێک له نزیک باقوبه له باکوری به‌غدا داناوه و له ئاکامدا 11 سه‌رنشینی ناو پاسه‌که کوژراون و سیانی تریشیان لێ بریندار بوون. هه‌ر له شاری باقوبه، ئه‌ندامێکی یه‌که‌یه‌کی ده‌زگای زانیاری پۆلیس و دوو پاسه‌وانه تایبه‌ته‌که‌ی له هێرشێکی جودا کوژراوه.
له به‌غداش، کۆمه‌ڵێک چه‌کدار کارمه‌ندێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری‌یان کوشتووه، هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌ڵێت ته‌رمی 13 که‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه که نیشانه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دانیان پێوه بووه.
ڕۆژنامه‌وانانی بێ سنوریش ده‌ڵێن پێنج ڕۆژنامه‌وان و یاریده‌ده‌رێکیان له‌م مانگه‌دا له عێراق کوژراون. گروپی ناوبراو ده‌ڵێت بانگه‌شه‌ی عێراق ده‌که‌ن تیمێکی تایبه‌ت بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م کاری کوشتنکارییه دابمه‌زرێنن.