جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل شیمۆن پـێرێس گوتی سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، ئه‌وه‌ی كه گوتی ئیسرائیل ده‌بێت له‌سه‌ر ڕووی نه‌خشـه‌ی جیهاندا بسـڕێـتهوه، ده‌بێت چاك بزانێت ئێرانیش ده‌كرێت له ناوبـبرێت.
به‌ڕێز پـێـرێس به ئاژانسـی ڕۆیـتهرزی گوت ئیسرائیل له‌ژێر هه‌رچ بارودۆخێـكدا بێت به‌رگری له خۆی ده‌كات.
گوتیشی ئێران ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نیه له ئیسرائیل، به‌ڵـكو مهترسـیـیهكه له‌سه‌ر هه‌موو جیهان. هه‌روه‌ها هۆشـداری دا به‌وه‌ی پـێـشـبڕكـێـیهكی خۆچـهكـكردنی جیهانی ده‌سـتپـێده‌كات ئه‌گه‌ر ئێران چـه‌كی ناوه‌كی دروسـت بكات، ده‌شـڵێت له‌وانه‌یه هه‌ندێـك له‌و بـۆمبانهش بـكهوێته ده‌سـتی تیرۆریـسـتانهوه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز پـێرێـس گوتی ئه‌م بهرهنـگاریـیهی ئێران گاڵـتهپـێـكردنه به جیهان.
به‌ڕێز پـێرێـس داخوازیشی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان كرد ههڵـوێسـت وهربـگرن وه یان ئه‌وه‌تا ئه‌و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیـیه گرنـگه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بكه‌نه‌وه.