سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌و نامه هه‌ژده
لاپه‌ڕه‌یـیه ده‌كات كه ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ سه‌رۆك بوشی ناردووه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ڕۆژی سـێشه‌ممه گوتیان له‌و نامه‌یه‌دا پـێـشـنیاری ڕێـگه‌ی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشـانه كراوه كه دووچاری مرۆڤایه‌تی ده‌بنه‌وه.
به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا نـكۆڵی لێ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن نامه‌كه هیچ بابه‌تێـكی نوێی تیادا نه‌بووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كۆنده‌لیزا ڕایس به ئاژانسی ئه‌سۆشـێتت پرێسی ڕاگه‌یاندووه كه‌وا نامه‌كه هیچ پـێـشـنیارێـكی بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێرانی تیادا نیه.
له‌و نامه‌یه‌دا كه به‌رده‌ستی ئاژانسـه هه‌واڵیـیه‌كان كه‌وتووه سه‌رۆكی ئێرانی ده‌ڵێت لیبراڵه‌كان و دیموكراتخوازه‌كان شـكسـتیان هێناوه، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له واشـنتۆن گرتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆته عێراق و داگیری كردووه، هه‌روه‌ها گوتوشـێـتی ڕق و كینه‌ی جیهانی له‌دژی حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه زیادیان كردووه.
سه‌رۆكی ئێرانی ڕه‌خنه‌كانی دژ به ئیسرائیل و پـشـتگیری واشنتۆنیشی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـكی جوله‌كه دووپات كرده‌وه.