ئێران ده‌ڵێت هه‌رچ كردارێـك له دژی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی له لایه‌ن نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان نایاسایـی‌یه و ده‌بێته هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران حه‌مید ڕزا ئاسفی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له تاران له كۆنـگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یـیدا ئه‌و هۆشـداریـیه‌ی ڕاگه‌یاندووه.
ئاسفی گوتی هه‌رچ كردارێـك له دژی وڵاته‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كاریـگه‌ریـیه‌كی خراپـی ده‌بێت له‌سه‌ر هاوكاریـكردنمان له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم. گوتیشی ئه‌گه‌ر بڕیارێـكی هه‌ڵه ده‌رچێت له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشـه‌وه له دژمان هه‌ڵوێسـتمان له هاوكاریـیه‌وه ده‌گۆڕێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه پـه‌رله‌مانی ئێرانی كه نیوه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ر به باڵی توندڕه‌ون یاداشـتـنامه‌یه‌كیان مۆر كردووه تیایدا داوا له حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن له په‌یـمانـنامه‌ی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی بـكشـێـته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارێـك له ژێر به‌ندی حه‌وتی په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان له دژی وڵاته‌كه‌یان بدات.
شایه‌نی باسه په‌یمانـنامه‌ی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی ڕێـگه ده‌دات به‌و وڵاتانه‌ی مۆریان كردووه لێی بـكشـێنه‌وه ئه‌گه‌ر بـبینن به‌رژه‌وه‌ندیـیه باڵاكانیان له مه‌ترسـیدایه. كۆریای باكوریش له ساڵی 2003 دا له‌سه‌ر هه‌مان بناغه له په‌یمانـنامه‌كه كشـایه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رۆك بوش جارێـكی دیكه دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو بژاره‌كان له‌به‌ر ده‌ستان له‌وانه كرداری سه‌ربازی، گوتیشی ده‌بێت ئه‌مانه له‌به‌ر چاو بـگیرێن تا ئێران ناچار بكرێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ڕابـگرێت. هه‌روه‌ها گوتیشی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران و ڕاگه‌یاندنه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ وڵاتانی دیكه‌ش.
ئه‌م تـێـبیـنی‌یانه‌ی سه‌رۆك بوش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له هه‌فته‌نامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی به ناوی Bild Am Sonntag بڵاو كرایه‌وه.
وڵاته ڕۆژئاوایـیه‌كان ده‌ڵێن ئێران ده‌یه‌وێت بـبێته خاوه‌نی بۆمبی ناوه‌كی، تارانیش ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه.