Accessibility links

سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت پێویسته‌ جیهان هه‌ڕه‌شه‌‌کانی ئێران به‌ گرنگیه‌وه‌ وه‌ربگرێت


سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت پێویسته‌ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی گرنگی به‌ به‌رنامه‌ی ناوه‌کی تاران و هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد له دژی ئیسرائیل بدات.

ئه‌م تێبینیانه‌ی سه‌رۆک بوش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له ڕۆژنامه‌یه‌کی هه‌فتانه‌ی ئه‌ڵمانی " بڵد ئام سۆننتاگ" بڵاوکراوه‌ته‌وه‌. سه‌رۆکی ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ ڕۆژنامه‌که‌ی گوت که‌وا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ڕێبه‌ری ئێرانی سه‌باره‌ت به‌ له‌ناوبردنی ئیسرائیل ده‌یکات ئامانجه‌که‌ی هاوپه‌یمانێکی ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیایه‌.

به‌ڕێز بوش ده‌ڵێت ئاماده‌یی به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ له‌ناوبردنی ووڵاتێک به‌ ته‌واوه‌تی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌که‌ له ووڵاتانی دیکه‌ش و ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت. سه‌رۆک بوش له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له ئێران بکرێت به‌رنامه‌ ناوه‌کیه‌که‌ی ڕابگرێت، ده‌بێت بیر له هه‌موو بژاره‌کان بکرێته‌وه‌ ته‌نانه‌ت کرداری له‌شکریش. به‌ڵام سه‌رۆک بوس گوتیشی ئه‌و باوه‌ڕی وایه‌ ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کاری بۆ بکات و به‌ یه‌کگرتوویی بمێنێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG