ڕاپـۆرته‌كان ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئێران شوێنه كوردیـیه‌كانیان له عێراق تۆپـباران كردووه و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابودوودا سنووریان به‌زاندووه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ جوداخوازانی كوردی چه‌كداردا بكه‌ن.
ڕۆژی هه‌ینی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ تۆماس تێرنه‌ر فه‌رمانده‌ی له‌شـكری فره ڕه‌گه‌زه‌كانی به‌شی باكور و تیپـی 101 ی ئاسمانی ئه‌مریكی، گوتی ڕاپـۆرتی پـێـگه‌یشـتووه سه‌باره‌ت به‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانانه‌ی له نێوان هێزه‌كانی كوردی و ئێرانی له‌و ناوچانه‌ی كه له ژێر چوارچێوه‌ی كاری هێزه‌كانیـیه‌تی ڕوویداوه، به‌ڵام گوتی یه‌كه سه‌ربازییه ئه‌مریكیـیه‌كان له‌و شه‌ڕه تێوه نه‌گلاون.
ژه‌نه‌ڕاڵ تۆماس تێرنه‌ر ده‌ڵێت ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه شه‌ڕی تێدا بووه كه‌وتـۆته ناوچه‌یه‌كی ته‌سك و شاخاوی شاری هه‌ولێر له باکوری عێراق. ڕاپـۆرته‌كان ده‌ڵێن سه‌ربازانی ئێرانی سێ شاروچـكه‌یان تۆپـباران كردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن سنوور بـبه‌زێنن و ئێسـتا حكومه‌تی عێراقی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌كه‌دا ده‌كات. ژه‌نه‌ڕاڵ تێرنه‌ر گوتیشی ئێمه هیچ ئه‌مریكـیه‌كمان به درێژایی ئه‌و سـنووره‌دا نیه.
پارتی كرێـكارانی كوردستان ناسراو به په‌كه‌كه، ئێران و توركیای تاوانباركردووه به‌وه‌ی به هاوئاهه‌نـگی یه‌كتر هێرشه‌كان له‌دژی شوێنه‌كانیان له عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن. شـیكه‌ره‌وان ده‌ڵێن هه‌ردوو ووڵات نیگه‌رانن له‌و ئـۆتـۆنـۆمیـیه‌ی كه كورده‌كانی عێراق له ساڵی 2003 وه له دوای ڕوخاندنی سه‌دام حوسه‌ین به ده‌ستیان هێـناوه و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئه‌و ڕه‌وشه بـبێته هۆی نائارامی له ناو دانیشـتوانی كوردی خۆیاندا.
له كۆنـگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌كه‌دا كه له ڕێـگای سه‌ته‌لایته‌وه بۆ په‌یامنێرانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌گوازرایه‌وه، ژه‌نه‌ڕاڵ تۆماس تورنه‌ر گوتی یه‌كه‌كانی له‌شـكری عێراق له سه‌ره‌تای ساڵی 2007 وه پـێـشه‌نگی كرداره له‌شکرییه‌كانی باكوری عێراق ده‌گرنه ده‌ست.
ژه‌نه‌راڵ تێرنه‌ر گوتیشی هه‌موو یه‌كه‌كانی له‌شـكری عێراق له باكور له شه‌ڕ دان و ئه‌و ناوچانه‌ی كه به شوێنی چالاكیـیه‌كان دانه‌نراون، به شـێوه‌یه‌كی گشتی به‌هۆی نه‌بوونی ئامێر و مه‌شقی تایبه‌تی‌یه‌وه بووه. ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیـیه عێراقیانه له پاڵ له‌شکری ئه‌مریکی‌دا شه‌ڕ ده‌كه‌ن. تۆماس تێرنه‌ر گوتی پـێـشـبینیش ده‌كه‌ین ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئێستا له ژێر چالاكیـیه‌كانی ئێمه‌دایه له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوووه‌وه بچێـته ژێر ڕێبه‌رایه‌تی یه‌كه سه‌ربازیـیه‌كانی عێراق.
ژه‌نه‌ڕاڵـێـكی ئه‌مریكی: له‌شـكری عێراقی له 2007 دا کۆنتڕۆڵی باكور ده‌گرێته ده‌ست
- گێری تۆماس