Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشــنـتـۆن:  قه‌یرانی ناوه‌كی ئێران و مافی مرۆڤ و دیموكراسی له‌و وڵاته‌


داخوازی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئێران بۆ ڕاگرتنی چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانێۆم به‌رده‌وامه‌، هه‌رچی كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانیشه‌ ئه‌و داخوازیـیه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و پێ داده‌گرنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ مافێـكی ڕه‌وای خۆیانه‌ و هه‌رگیز ده‌ستـبه‌رداری نابن. ئایا هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ له‌ ڕێـگه‌ی گفتوگۆوه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران سوودی ده‌بێت؟
ئایا ئێران به‌ ڕاستیـیه‌تی كه‌ ده‌ڵێت به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه‌؟
باشه‌ ئێران بزانێت یۆرانیۆم بـپـیـتێنێت تا 5% ئایا نازانێت چۆن بـیگه‌یه‌نێـته‌ 80% ؟
ئایا خه‌ڵكی ئێران گۆڕینی ئه‌و ڕژێمه‌ به‌ هێزی له‌شـكری په‌سه‌ند ده‌كه‌ن؟
ئه‌م پـرسـیارانه‌ وچه‌ندین پـرسـیاری دیكه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیـیان به‌ مافی مرۆڤ و ژنان و دیموكراسی هه‌یه‌ له‌ ئێران ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتـۆنی ئه‌م جاره‌یه‌، هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی میواندارێـتی به‌رنامه‌كه‌ی كردووه‌، میوانانی به‌رنامه‌كه‌ش ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن:
دكتۆر ڕوئـیا تلوعی، گرتوی پـێشـوی سیاسی و خه‌باتـكاری مافی مرۆڤ و ژنان.
دكتۆر ئاوات عه‌لی یار پسـپۆر له‌ بواری فیزیای ناوه‌كی و خه‌باتـكاری سیاسی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ 48 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG