له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت زۆر نزیكه له‌وه‌ی له‌شـكری ئه‌لقاعیده له عێراق، ئه‌بو
موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی ده‌ستـگیر بكات.
ڕۆژی پـێنج شه‌ممه گوته‌بێژێـكی له‌شـكری ئه‌م تێـبیـنی‌یه‌ی له كۆنـگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له به‌غدا دا، دوای دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك و كۆپـیـیهكی چـاك نه‌كراوی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی ئه‌لزه‌رقاوی كه هه‌فته‌ی ڕابوردوو له ته‌له‌فیزیۆنه جیهانیـیه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه.
سهرلهشـكری ئه‌مریكی، ژه‌نه‌ڕاڵ ڕیك لێنچ گاڵته‌ی به ئه‌لزه‌رقاوی ده‌كرد له كاتی لێدانی ڤیدیۆ چاك نه‌كراوه‌كه‌ی، كه ئه‌و تیرۆریسته‌ی پـیشـان ئه‌دا به جلوبه‌رگی ڕه‌شه‌وه و جوتێ پـێڵاوی ڕاكردنی ئه‌مریكی له پـێدا بووه. هه‌روه‌ها ڤیدیۆكه ئه‌وه‌شی پـیشـان داوه كه ئه‌لزه‌رقاوی هه‌وڵی داوه ده‌سـتڕێژ به چه‌كه‌كه‌ی بكات به‌ڵام هه‌ر تاك تاك فیشه‌كی ته‌قاندووه.
ژه‌نه‌ڕاڵ لێنچ گوتی مانگی چوار هێزه‌كانی ئه‌مریكا له زنجیره‌یه‌ك هێرشـدا له باشوری به‌غدا نزیك به یوسفیـیه ئه‌و ڤیدیۆیه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، وه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به شوێنی پلانـگێڕان و ده‌ستبه‌كاربوونی هێرشه خۆكوژیـیهكانی یاخیبوانی دانا.
هه‌روه‌ها ژه‌نه‌ڕاڵ لێنچ گوتی زه‌رقاوی ته‌نها ویسـتویه‌تی خۆی پـیشـان بدات كه ڕێبه‌رێـكی به‌هێزه بۆ ڕێـكخراوێـكی به‌هێز. گوتیشی ئه‌وه‌ی زه‌رقاوی نه‌یویسـتووه پـیشـانی بدات ئه‌وا من لێره ئاشـكرای ده‌كه‌م، بێـگومان سه‌رسامتان ده‌كات.
ژه‌نه‌ڕاڵ لێنچ گوتیشی هه‌موو هه‌وڵی زه‌رقاوی له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌یه نائارامی له به‌غدا دروست بكات بۆ ڕێـگه گرتن له پـێـكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.