دادگایه‌كی شاری سـلێمانی له كوردستانی عێراق سزای 6 مانـگ زیندانی ڕاگرتوو و هه‌روه‌ها بڕی 75 هه‌زار دیناری عێراقی سه‌پاندووه به‌سه‌ر دوو ڕۆژنامه‌وانی كوردی، ئاسۆس هه‌ردی و توانا عوسمان به‌هۆی هه‌واڵـێـك كه له هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا سه‌رۆك وه‌زیری هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌ی سلێمانی، عومه‌ر فه‌تاح، به له‌كارخستنی دوو كارمه‌ندی پـۆست و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی به‌رپـرس كردبوو.
هاوكارمان به‌ڵێن ساڵح له‌و باره‌یه‌وه وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان ئاسۆس هه‌ردی سازكردووه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی وتووێژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.