فه‌ره‌نسا و بریتانیا ڕه‌شـنووسی بڕیارێـك ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، تیایدا داوا له ئێران ده‌كات پـیـتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
ڕه‌شـنووسی بڕیاره‌كه، كه ئه‌مریكاش پـشـتیوانی لێ ده‌كات، هه‌ڕه‌شه به سه‌پاندنی ئابڵوقه‌ی ئابوری یان هه‌رچ جۆره كردارێـكی سزادانی دیكه ناكات. به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پـێویست بكات ڕه‌نگه ئه‌نجومه‌نه‌كه هه‌ڵوێسـتی تر وه‌ربگرێت بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێـكردنی ئێران بۆ خواسته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ده‌خوازرێت بڕیاره پـێشـنیاركراوهكه به شـێوه‌یه‌كی یاسایی بخرێـته ژێر به‌ندی حه‌وتی په‌یمانـنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. كه ده‌كرێت ڕێـگه به به‌كارهێنانی سزا یان هێزی له‌شـكری بدات وه‌كو دوا هه‌وڵـێـك.
هه‌ردوو ئه‌ندامه هه‌میشه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، چین و ڕوسیا، هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه به‌وه‌ی ڤیتۆ به‌كار ده‌هێنن له دژی هه‌رچ بڕیارێـك باس له سزا یان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شكری له دژی ئێران بكات.
ڕه‌شنووسی بڕیاره‌كه دوا مۆڵه‌تی پابه‌ندبوونی بۆ ئێران ده‌ستنیشان نه‌كردووه، به‌ڵام باڵێۆزی فه‌ره‌نسا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جان مارك دو لا سابليـێر، ده‌ڵێت ده‌خوازرێت تاران تا سه‌ره‌تاكانی مانـگی شه‌ش ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن" چالاكی چه‌كی ناوه‌كی" ڕایگرتبێت.
شایه‌نی باسه له كۆتایی مانـگی سێ‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داخوازی له ئێران كرد چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت به‌ڵام تاران ئه‌و داخوازیـیهی ڕه‌تـكرده‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، شان مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی گونجاو نیـیه بۆ ڕوسیا به‌رده‌وام بێت له فرۆشـتنی چه‌ك به ڕژێمێـك كه پـشـتگیری له سـڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی زه‌وی ده‌كات.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه ئێران به هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كه‌ن. ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ كاری ئاشتیخوازانه‌یه.