ڕۆژی چوارشه‌ممه، ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی دادگا له ویلایه‌تی ڤـێرجینیا بڕیاریاندا پـیلان
گێڕی ئه‌لقاعیده زه‌كه‌ریا ئه‌لموسه‌وی به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزا بدرێت وه به هیچ شـێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری به‌ربوونی نه‌بێت.
گوته‌بێژی دادگا ئێدوارد ئاده‌مز ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی له‌به‌رده‌م دادگای فیدراڵی له شاری ئه‌لكساندریا له ویلایه‌تی ڤێرجینیا ڕاگه‌یاند.
ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی فیدراڵی له ویلایه‌تی ڤێرجینیا كه ژماره‌یان 12 ئه‌ندامه، 9 پـیاو و 3 ژن، نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بووه له‌وه ده‌كۆڵینه‌وه ئایا موسه‌ویی شایسـته‌ی ئه‌وه‌یه له سێداره بدرێت یان زیندانی هه‌تاهه‌تایی بكرێت.
بڕیاره ڕۆژی پـێنج شه‌ممه دادوه‌ری فیدراڵی لیونیه برینكیما به فه‌رمی حوكمه‌كه ڕابگه‌یه‌نێت.
شایه‌نی باسه بۆ سه‌پاندنی سزای له‌سێداره دان ده‌بێت به كۆی ده‌نگ ده‌سته‌ی ڕاوێژكاران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕن.
ئه‌لموسه‌ویی دانی به‌وه‌دا ناوه كه ئه‌ندامێـكی ئه‌لقاعیده بووه له فه‌ره‌نسـا و مه‌شقی كردووه له‌سه‌ر لێخوڕینی فڕۆكه و به‌نیاز بووه له‌و فڕۆكه‌یه‌دا بێت كه ده‌یویست خۆی به كۆشـكی سپـیدا بدات.
زه‌كه‌ریا ئه‌لموسه‌ویی فه‌ره‌نسیـیه‌كی ته‌مه‌ن 37 ساڵه و به ڕه‌گه‌ز مه‌غریبیـیه. تاكه كه‌سه كه به په‌یوه‌ندی بوونی به هێرشه تیرۆریستیـیه‌كانی 11 ی مانگی 9 ی ساڵی 2001 ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تاوانبار كراوه و سزا ده‌درێت.