Accessibility links

پارێزگاری ئه‌نبار له كوشـتن ڕزگاری ده‌بێت


كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه‌ پارێزگاری مه‌ترسـیدارترین پارێزگای عێراق به‌ سوكی بریندار ده‌بێت كاتێـك بۆمبێـك به‌ كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانیدا ده‌ته‌قـێته‌وه‌، وه‌ ده‌بێته‌ هۆی كوژرانی 3 له‌ پاسه‌وانه‌كانی و 4 ی دیكه‌شـیان بریندار ده‌بن.

بۆمبه‌كه‌ كاتێـك ته‌قیـیه‌وه‌ كه‌ پارێزگاری ئه‌نبار، مه‌ئمون سامی ڕه‌شید ئه‌لعه‌لوانی به‌ره‌و نووسـینگه‌كه‌ی له‌ شاری ڕومادی ده‌چوو.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت 2 هاوڵاتی ئه‌ڵمانی كه‌ له‌ كۆتایی مانگی یه‌كدا له‌ عێراق به‌ بارمته‌ گیرابوون ئازاد كران. هه‌ردوو ئه‌ندازیار ڕینێ براونلیخ و تۆماس نیتزشكه‌ له‌ شـارۆچـكه‌ی بێجی ڕفێندران.

له‌ شـوێنێـكی دیكه‌ی عێراق له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 10 یاخیبویان كوشـتووه‌ له‌ ماڵێـكدا له‌ ناوچه‌یه‌كی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا.

له‌ به‌غداش بۆمبێـكی شارا‌وه‌ له‌ پاسـێـكی بچوكدا 2 كه‌س ده‌كوژێت و به‌لایه‌نی كه‌م 5 ی دیكه‌ش بریندار ده‌كات.

كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی جیای كه‌نار ڕێـگادا له‌ باكوری به‌غدا 2 ئاسایشی تایبه‌تی ئه‌مریكی بریندار ده‌بن و یه‌كێـك له‌ ده‌سته‌ی ئۆتۆمبیلێـكی فریاكه‌وتن ده‌كوژرێت. هه‌ر ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ باشوری به‌غدا سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی ده‌كوژێت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت له‌ مانگی چواردا دادگایه‌كی عێراقی حوكمی به‌سه‌ر 12 یاخیبودا داوه‌ به‌ تومه‌تی ئه‌ندام بونیان له‌ ڕێـكخراوێـكی تیرۆریستیدا. 3 له‌ تاوانباره‌كان به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی حوكم دران.

XS
SM
MD
LG