سـێناتۆری گه‌وره‌ی ئه‌مریكی، جۆزێف بایدن ده‌ڵێت دابه‌شـكردنی عێراق بۆ هه‌رێمه
فیدراڵیـیه‌كان به درێژایی هێـڵه نه‌ژادیـیه‌كان، زیاتر ئاسایش سه‌قامگیر ده‌كات و بوار به وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌دات زۆربه‌ی هێزه‌كانیان بـكشـێنه‌وه.
جۆزێف بایدن، ئه‌ندامێـكی گه‌وره‌ی پارتی دیموكراته له كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سـێناته ده‌ڵێت ده‌بێت ڕێـگه بده‌ن به سـوونه و شـیعه و كورد تا خۆیان كاری خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن له هه‌مان كاتیشـدا پاراسـتنی سنووره‌كان و كاروباری ده‌ره‌وه و داهاتی نه‌وت بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا به جێ بهـێـڵن.
سـێناتۆر بایدن ئه‌م سـیسـتمی فیدراڵیـیه‌ی له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌ی بۆسـنه‌ی پـێشـنیار كردووه وه له بابه‌تێـكدا كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سـێنات، له‌سڵی گێڵب نووسـیویانه و ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها پـێشـنیار ده‌كه‌ن كه یارمه‌تیـیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق به‌ند بێت به پاراسـتنی مافی ژنان و كه‌مینه‌كان، له‌سه‌رۆك بوش‌یش ده‌خوازن نه‌خشه‌یه‌ك دابنێت كه تا سـاڵی 2008 زۆربه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بـكشـێنێـته‌وه.
پـێـشـنیاریشیان كرد كۆنـگره‌یه‌ك له ڕێـگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یان هه‌رچ یه‌كێـتیـیه‌كی نیوده‌وڵه‌تی دیكه ساز بكرێت و تیایدا به‌ڵێن بدرێت ڕێز له حكومه‌ت و سـنووری عێراق بگیرێت.