سه‌رۆكی عێراقی ده‌ڵێت گه‌شبینه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ده‌توانن بگه‌نه ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حه‌وت گروپی یاخیبوان‌دا كه له‌وانه‌یه یارمه‌تی كۆتایی هاتن به توندوتیژی ووڵاته‌كه بدات.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گوتی به به‌شداری كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و گروپانه‌دا كۆبۆته‌وه. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی داوایان كردووه ووتوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه‌دا بكرێت و ڕێگه‌یان پێ بدرێت به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی ووڵاته‌كه بكه‌ن.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی ناوی گروپه‌كانی نه‌هێنا به‌ڵام گوتی ئه‌و گروپانه ئه‌لقاعیده و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی سه‌دام حوسه‌ین ناگرنه‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش، كاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانی ڕایانگه‌یاند كه‌وا بۆمبێكی لاڕێ له باشوری به‌غدا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه و ئارمانجه‌كه‌ی كاروانێكی ئاسایشی تایبه‌ت بووه. له ئاكامی ئه‌م ڕووداوه‌ش‌دا، سێ كه‌س كوژراون و دوانی دیكه‌ش بریندار بوون. كاربه‌ده‌ستان جه‌ختیان كرده سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له نێو قوربانیه‌كان‌دا به‌ریتانی تیادا بووه.