كاربه‌ده‌ستانی بریتانی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌كی كه‌نار ڕێـگا دژ به كاروانێـكی ئاسایشی تایبه‌ت له عێراق 3 كه‌سی كوشتووه و 2 ی دیكه‌شی بریندار كردووه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ناتوانن ڕایبگه‌یه‌نن كه له نێوان كوژراوه‌كاندا هاوڵاتی بریتانی تێدایه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆك كۆماری عێراق، جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌ڵێت ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه نزیـكه له گه‌یشـتن به ڕێـكه‌وتنێـك له‌گه‌ڵ 7 گروپی چه‌كدار بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی.
له به‌ره‌ی ڕامیاریشـدا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی عێراقی داوای له ئه‌نجومه‌نه‌كه كردووه 3 ی مانـگی پـێنج كۆبـبنه‌وه، له هه‌مان كاتیشـدا سه‌رۆك وه‌زیری داهاتوو، نوری ئه‌لمالكی كار بۆ پـێـكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات.
شـایه‌نی باسه ئێـستا ناكۆكی له نێوان هاوبه‌ندی شـیعه‌كان و لایه‌نه سوونیـیه‌كاندا له سه‌ر پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆك وه‌زیره كه سوونه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌و پـۆسته له ده‌ستی خۆیاندا بمێـنێـته‌وه.