پـۆلیس له عێراق ده‌ڵێت به‌لایه‌نی كه‌م 3 هاوڵاتی بریندار بوون به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك
له به‌غدای پایته‌خت.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی سه‌در كه به‌شـێـكه له پایته‌خت ڕووی داوه. ده‌ڵێن بۆمبه‌كه له ناو پاسـێـكی بچوك دانرابوو.
گه‌ڕه‌كی هه‌ژارنشـینی سه‌در له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا بنكه‌ی به‌هێزی مه‌لای توندڕه‌وی شـیعه‌كانه و ڕێبه‌ری میلیشـیاكان موقته‌دا ئه‌لسه‌دره.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه له چه‌ند هێرشـێـكدا له ناوه‌وه و ده‌وروبه‌ری شـارۆچكه‌ی یوسفیـیه له باشوری به‌غدا 7 چه‌كدار و زیاتر له 50 گومان لێـكراویان ده‌ستـگیر كردووه.
له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت زیاتر له 20 یاخیبوی بـێـگانه له هاوشـێوه‌ی ئه‌م چالاكیـیانه له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا كوژراون.
له‌سه‌ر ئاستی ڕامیاری ، یاسادانه‌رانی عێراقی پـێـشـبینی ده‌كه‌ن ئه‌مڕۆ كۆببنه‌وه بۆ وتووێژكردن سه‌باره‌ت به پـێـكهێنانی حكومه‌تی نوێ. وتووێژه‌كان دێت له‌كاتێـكدا سه‌رۆك وه‌زیری داهاتوو نوری ئه‌لمالكی كار بۆ كۆتایی به پـێـكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات وه بیخاته به‌ر ده‌ستی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه ژماره‌یان 275 ئه‌ندامه تا پـێش 21 ی مانـگی پـێـنج ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن.