ئه‌گه‌ر به وردی چاوێـكی بابه‌تیـیانه به شیعری ساڵانی نه‌وه‌ته‌كاندا بـخشـێنینه‌وه یان دروست تر بڵێم ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خۆێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیـیانه‌ی شـیعرمان هه‌بێت، ڕاشـكاوانه ده‌ڵێم پـێویسـته دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی بخوێنینه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بۆ خۆی هونه‌رمه‌ندێـكی بواری شـانۆیـیه و خوێندنیشـی هه‌ر له‌و بواره هونه‌ریـیه‌دا بووه وه لێ هه‌نـگاو به هه‌نـگاو چه‌ندێـك له شـانۆ نزیك بۆته‌وه هێنده و زیاتریش به گیانه پاكیزه‌یـیه‌كه‌ی شیعر ئاشـنا بووه و زه‌مینه‌یه‌كی به پـێزی بۆ خۆی دروست كردووه. جارجاره وه‌ك منداڵ وازی تیادا ده‌كات و جارجاره‌ش وه‌ك پـیره‌مێردێـكی لێوان‌لێو له ژیان ئه‌و وازیـیه منداڵانه‌یـیه‌ی ده‌كاته هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز له چه‌می شیعره‌كانیدا.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح بۆ ئه‌م جاره‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی شـاعیری كردۆته میوانی به‌رنامه‌كه.
ده‌توانن گوێـبیسـتی ته‌واوی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11 خوله‌كه.