كه‌سی دووه‌می ناو ئه‌لقاعیده ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری، هێرشی كرده سه‌ر هه‌ریه‌ك له
پاكسـتان و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ڕۆژی شه‌ممه، له په‌یامێـكی ڤیدیۆیدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێـكی ئیسلامی، ئه‌لزه‌واهیری داخوازی له له‌شـكری پاكستانی كرد شه‌ڕی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك موشه‌ره‌ف بكه‌ن. گوتی ده‌بێت هه‌موو سه‌ربازێـك ئه‌و فه‌رمانانه ڕه‌تبـكاته‌وه كه ده‌درێن بۆ كوشـتنی موسـڵمانان له پاكستان و ئه‌فغانسـتان.
ئه‌و چه‌كداره میسریه هه‌روه‌ها گوتی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق جگه له زیان و به‌ڵا هیچی دیكه‌یان به ده‌ست نه‌هێنا وه به‌دبه‌ختی سێ سـاڵی له شه‌ڕ.
وا باوه‌ڕ ده‌كرێت ئه‌لزه‌واهیری له ناوچه شاخاویـیه‌كانی ئه‌فغانستان یان پاكستان خۆی حه‌شار دابێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئاگاداری ئه‌و ڤیدیۆیه‌ن، به‌ڵام هیچ لێدوانێـكی نیه له‌سه‌ر ناوه‌رۆك یان ڕاستی ڤیدیۆكه.
ئه‌م په‌یامه‌ی ئه‌لزه‌واهیری بڵاو ده‌كرێته‌وه له هه‌مان هه‌فته‌ی كه دوو ڕێبه‌ری دیكه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌لقاعیده شـتیان بڵاو كردۆته‌وه.
شایه‌نی باسه كاسـێتێـكی ده‌نگی ڕۆژی یه‌كشـه‌ممه له لایه‌ن ئوسامه بن لادن له ئه‌لجه‌زیره بڵاو كراوه‌ته‌وه. تیایدا هێرش ده‌كاته سه‌ر ڕۆژئاوا. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی، ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له عێراق له ڤیدیۆیه‌كدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێـكی ئنته‌رنێت گاڵته‌ی به حكومه‌تی نوێی عێراق كرد و سوێندی خوارد كه چه‌كداره‌كانی شـكست به هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بهێنن.