سه‌رۆک وه‌زیری كارگێڕی ئیسرائیلی ئیهود ئۆڵمه‌رت ده‌ڵێت ئه‌و دڵنیایه له‌وه‌ی
ڕۆژئاوایـیه‌کان ڕێـگه له ئێران ده‌گرن که چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی هه‌بێت.
ئه‌م تێبینیانه‌ی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت ڕۆژی شه‌ممه له ڕۆژنامه‌ی " بڵد" ی ئه‌ڵمانیدا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ڕۆژێـک پاش ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی هات که گوتی تاران داواکاریـیه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم فه‌رامۆش کردووه.
به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت که سه‌رۆکایه‌تی پارتی کادیمه ده‌کات، گوتویه‌تی ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو که‌سێـکه ڕێـگه له ئێران بگرێت بـبێـته خاوه‌نی چه‌کی نائاسـایی. له
وه‌ڵامیشی بۆ پـرسـیارێـك، ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هێرشـێـكی له‌شـكری بكرێته سه‌ر ئێران؟ ئیهود ئۆڵمه‌رت گوتی ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌سـتیاره.
به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت به توندی ڕه‌خنه‌ی له سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گرت له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانانه‌ی ده‌یدات بۆ له‌ناوبردنی ئیسرائیل، ئۆڵمه‌رت گوتی به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد خراپـترین جۆری نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه، وه به‌راوردیشی له نیۆان قسه‌كانی ئه‌و و ئه‌دۆڵف هتله‌ردا كرد پـێش ئه‌وه‌ی بـگاته ده‌سه‌ڵات.