سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و ئاره‌زووه دیاره‌ی ئێران بۆ به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی
شـتێـكی مه‌ترسـیداره، وه ئه‌مه‌ش هه‌موو جیهانی خســتـۆته دڵنـیگه‌رانیـیه‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپـی گوتی ئه‌و ده‌یه‌وێت كێـشـه‌كه به شـێوه‌یه‌كی دیبلۆماسی چاره‌سه‌ر بـكرێت.
گوتیشی ئه‌و هیواداره كار له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه بكات كه بایه‌خ به دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـكی ئاشتیـیانه بۆ كێشـه‌كه ده‌ده‌ن. وه گوتی ئه‌وا ئێسـتا پـرۆسـه‌ی دیبلۆماسـی ده‌سـتپـێده‌كات.
سه‌رۆك بوش گوتیشی پـێـشـتر هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی به ته‌له‌فون گفتوگۆی سه‌باره‌ت به كێشـه‌كه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی ئه‌نگێلا مێركل كردووه.
سه‌رۆك بوش گوتی جیهان یه‌كگرتووه و دڵنیگه‌رانه به‌رامبه‌ر به ئاره‌زووی ئێران نه‌ك ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوه‌كی به‌ڵكو بۆ توانا یان زانیاریشی هه‌یبێت بۆ دروستـكردنی دانه‌یه‌كیش.