دوای كۆتایی هێنان به كێشـه‌ی ده‌سـتنیشـان كردنی سه‌رۆك وه‌زیر و دابه‌شـكردنی پـۆسـته سه‌ره‌كیـیه‌كانی حكومه‌تی نوێی عێراق، ئێسـتا دانوسـتاندنه‌كانی لایه‌نه سـیاسـیه‌كانی ئه‌و وڵاته تایبه‌ته به دابه‌شـكردنی وه‌زاره‌ته‌كان. ئاخۆ كورد ده‌بێت چه‌ندی له‌و وه‌زاره‌تانه به‌ربكه‌وێت؟
هه‌ر ئاله‌م كاته‌دا سه‌رۆك وه‌زیری ده‌سـتنیشـان كرا‌و، جواد ئه‌لمالكی ڕایگه‌یاند كه كار ده‌كات بۆ نه‌هێـشـتنی میلیشیاكانی ناو عێراق وه ده‌ڵێت چه‌ك ته‌نها ده‌بێت له ده‌ستی هێزه حكومیـیه‌كاندا بێت. ئایا ئه‌لمالكی پـێشـمه‌رگه به میلیشیا یان هێزی حكومی ده‌ناسێنێت؟
له لایه‌كی دیكه‌شـه‌وه توركیا و ئێران له یه‌ك كاتدا له‌سه‌ر سـنوره‌كانی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌ستیان به چالاكی سه‌ربازی كردووه. ئایا ئه‌مه نه‌خشه‌یان بۆ كێشـاوه یان ڕێـكه‌وته؟
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه هاوكارمان بروسـك تۆغان له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م جاره‌دا میواندارێـتی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
دكتۆر جه‌بار قادر، پـسـپـۆر له كاروباری ڕامیاری عێراق و توركیا.
دكتۆر مه‌حمود كـڵـنج، ئه‌ندامی پـێـشـوی كورد له په‌رله‌مانی توركیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 47 خوله‌كه.