Accessibility links

وتووێژێـك له‌گه‌ڵ ڕزگار عه‌لی سه‌باره‌ت به بارودۆخی شاری كه‌ركوك


سه‌باره‌ت به‌ هاتنی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی میلیشـیای شیعه‌كان بۆ پارێـزگای كه‌ركوك هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ ڕزگار عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ساز كردووه‌.
سه‌ره‌تا ڕزگار عه‌لی ده‌ڵێت ئێمه‌ ده‌بێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ تێـكه‌ڵ به‌ هه‌موو برایانی شیعه‌ نه‌كه‌ین.
ده‌شـڵێت ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نین ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ گه‌وره‌ بكرێت به‌ڵام ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، وه‌ كه‌ركوك به‌ پـێی ده‌ستور ده‌بێت بارودۆخه‌كه‌ی ئاسایی بكرێـته‌وه‌ وه‌ ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌ سـیاسیـیه‌كان وه‌ به‌ته‌یاری سه‌دریشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ كردنی بڕگه‌كانی ده‌ستوردا بن.
ده‌توانن گوێبیســتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG