ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی له‌گه‌ڵ وڵاتانی
دیكه‌دا ئاڵوگۆڕبكات.
ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ئه‌م تـێبـیـنی‌یانه‌ی به سه‌رۆكی سـودانی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر ڕاگه‌یاند كه ئێـسـتا سه‌ردانی ئێران ده‌كات.
ئایه‌توڵا ده‌ڵێت ئێران ئاماده‌یه شـاره‌زایـیه‌كانیان له بواری وزه‌ی ناوه‌كی و زانسـتی وه ئه‌زمونی زانایانیان به وڵاتی دیكه بده‌ن.
ئه‌م وتووێژانه‌ی نێوان ڕێبه‌رانی ئێرانی و سودانی له‌كاتێـكدا هات كه دانوسـتانده‌ری باڵای وزه‌ی ناوه‌كی ئێران عه‌لی لاریجانی هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه و ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی له هاوكاری كردنی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌وه‌سـتێت ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سزای به سه‌ردا بچه‌سـپـێنێت.
ڕۆژی سـێشه‌ممه عه‌لی لاریجانی له میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی تایبه‌ت به كێـشـه‌ی ناوه‌كی له تاران گوتی ئێران به نهێنی درێژه به چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی ده‌دات ئه‌گه‌ر كرداری له‌شـكری له دژی ئه‌نجام بدرێت.
لاریجانی ئه‌م قسـانه‌ی كرد پـێش سێ ڕۆژ له واده‌ی كۆتایی، 28 ی مانـگی چوار، كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به ئێرانی دابوو تا كاره‌كانی پـیـتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت. بڕیاریشه ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم له‌و ڕۆژه‌دا ڕاپـۆرتێـك سه‌باره‌ت به ئاستی پابه‌ندبوونی ئێران به مه‌رجه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌یدا پـێـشـكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكات.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش باڵـیـۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان گوتویه‌تی ئه‌نجومه‌ن بیر له بڕیارێـك ده‌كاته‌وه كه به‌شـێوه‌یه‌كی یاسایـیانه داوا له ئێران بكرێت پابه‌ندی داخوازیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان بێت.
ئه‌ندامانی هه‌میـشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش وه‌ك چین و ڕوسیا ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به كردارێـكی له‌و جۆره ده‌ربڕیوه. ده‌ڵێن پـێویسـته ئه‌و كـێـشه‌یه له لایه‌ن ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.