په‌رله‌مانی عێراق قایل بووه به‌وه‌ی گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی عێراق بداته‌وه به جه‌لال تاڵه‌بانی، كه ڕێبه‌رێـكی كورده‌كانی عێراقه. به‌ڕێز تاڵه‌بانی ده‌ڵێت،" ئه‌مه‌یه عێراقی نوێ و یه‌كگرتوویی عێراق لای هه‌موومان پـیرۆزه و پـێویسته كار بۆ یه‌كگرتویی عێراق بكه‌ین."
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی عێراق جواد ئه‌لمالكی ده‌سـتنیشـان كرد بۆ پـۆسـتی سه‌رۆك وه‌زیری نوێ.
به‌ڕێز ئه‌لمالكی، شیعه ئاینزایه‌كی عێراقیـیه، و ده‌ڵێت كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر "بنچینه‌ی پـێـكهاته سه‌ره‌كیـیه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقی داده‌نێت."
زه‌ڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق، گوتویه‌تی به‌ڕێز مالكی كه‌سـێـكی نیشـتمان په‌روه‌ری به‌هێزه:
"به‌ڕێز خه‌لیلزاد ده‌ڵێت له‌وه‌ته‌ی بۆ ئه‌م پـۆسـته ده‌سـتنیشان كراوه ژماره‌یه شـتی پـۆزێـتیفانه‌ی گوتووه وه‌ك كار بۆ هه‌موو عێراقیـیه‌كان ده‌كات و ده‌سـته‌یه‌كی توانای سه‌ربه‌خۆی به‌هێز پـێـكده‌هێنێت و چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی میلیشـیاكان ده‌كات و هه‌روه‌ها چاویش ده‌خشـێنێـته‌وه به مه‌سه‌له‌ی چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی خاوێن كردنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له به‌عسـیـیه‌كان."
سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت گه‌لی عێراق گه‌یشـته خاڵێـكی گرنـگ:
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت "ده‌زانم هێشـتا كاری زیاتر ماوه بیكه‌ین دیموكراسی له عێراق گورزێـكی سه‌ره‌كیـیه له تیرۆریسـتان كه ده‌یانه‌وێت زیانمان لێ بده‌ن."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت، " ڕێبه‌رانی نوێی عێراق به‌رپـرسـێـتـیـیه‌كی گرنـگیان له‌سه‌ره به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی هه‌ڵیانبژاردن":
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " ڕێبه‌رانی عێراق به‌رپـرسـێـتی په‌ره‌پـێدانی ژیانی پـیاوان و ژنانی له‌سه‌ره بێ گوێدانه باری ئاینی و نه‌ژادی. ڕێبه‌رانی عێراق به‌رپـرسـێتی شـكست پـێهێنانی تیرۆریسـتانیان له ئه‌سـتۆیه و به‌رپـرسـێـتی یه‌كگرتوویی وڵاته‌كه‌شـیان."
ئێـسـتاش ده‌بێت ڕێبه‌رانی عێراق ته‌واوی كابینه‌ی حكومه‌ت دیاری بكه‌ن.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " له عێراق شه‌ڕی قورس له‌پـێـشـن ڕۆژانێـكی زیاتری قوربانی دان و خه‌بات كردن له‌به‌رده‌مدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش دا دوژمنانی ئازادی گورزێـكی ڕاسـته‌قینه‌یان به ڕوودا درا،" سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " گه‌لی عێراق ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شـه‌كانی تیرۆریسـتان بوونه‌ته‌وه و ده‌شـڵێت ڕێبه‌رانی عێراقیش بناغه‌ی حكومه‌تێـكی دیموكراسـیان دانا له گه‌لی عێراقه‌وه بۆ گه‌لی عێراق."
ئـه‌م گوتاره بـیـروڕای حـكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتـووه‌كـانی ئه‌مــریـكــایـه