سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت ئه‌و پێی وانیه كه‌وا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئابڵوقه به سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ی ئێران‌دا بچه‌سپێنێت.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نژاد ڕۆژی دووشه‌ممه له تاران قسه‌ی كرد و گوتی ته‌نها دوو یان سێ ووڵاتی ڕۆژئاوا له دژی به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ی ئێرانه و ئه‌و حكومه‌تانه‌ش "ناتوانن ئیش و كاری ئێمه دیاری بكه‌ن. "
سه‌رۆكی ئێرانی گوتیشی پشكنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی له سێ ساڵی ڕابردووه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ی ئێران ئه‌نجام ده‌ده‌ن. ئه‌و پشكنه‌رانه‌ش تاوه‌كو ئێستا نه‌یانتوانیوه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك په‌یدا بكه‌ن كه بیسه‌لمێنێت ئێران به‌رنامه‌ی نهێنی دروستكردنی چه‌كی هه‌یه هه‌روه‌ك ووڵاته یه‌کگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تاوانبارییان ده‌كات.
بڕیاریشه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕۆژی هه‌ینی كۆببێته‌وه تاوه‌كو گوێ له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی بگرن كه تایبه‌ته به ڕاده‌ی هاوكاری ئێران له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌ره‌وانی IAEAدا.
جێی باسه، ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا فشار ده‌خه‌نه سه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئابڵوقه‌ی ئابوری به سه‌ر ئێران‌دا بچه‌سپێنرێت له به‌رامبه‌ر ناڕازی بوونی به ڕاگرتنی به‌رنامه ناوه‌كیه‌كه‌ی.
سه‌رۆكی ئێرانی له میانه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌شیدا گوتی، چیتر پێویست ناكات ئێران و ئه‌مریكا له‌سه‌ر عێراق ووتوێژ بكه‌ن به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه ڕێبه‌رانی عێراقی ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیری وڵات كه ڕێبه‌رایه‌تی حكومه‌تی نوێی وڵاته‌كه ده‌كات.