Accessibility links

سه‌رۆک بوش ستایشی ڕێکه‌وتنی نێوان ڕێبه‌رانی عێراقی ده‌کات


سه‌رۆک بوش ستایشی ڕێکه‌وتنی نێوان ڕێبه‌رانی عێراقی کرد بۆ پێکهاتنی حکومه‌تی نوێی عێراقی و به‌ ده‌ستکه‌وتێکی مێژوویی ئه‌و وڵاته‌ به‌ شه‌ڕ وێرانبووه‌ی دانا.

سه‌رۆک بوش ڕۆژی شه‌ممه‌ له پاش چه‌ند کاتژمێرێک له ده‌ست نیشانکردنی جه‌واد ئه‌لمالکی سه‌رۆک وه‌زیری نوێ له لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ۆرکی عێراقیه‌وه، ئه‌م تێبینیانه‌یدا و گوتی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ هه‌نگاوێکی سه‌ره‌کی پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌ له عێراق.

به‌ ده‌ست نیشانکردنی به‌ڕێز ئه‌لمالکی که‌سایه‌تیه‌کی شیعه‌کان بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیر کۆتایی به‌‌و بن به‌سته‌ سیاسیه‌ هێنا که‌ بۆ ماوه‌ی چوار مانگ به‌رده‌وام بوو. ئه‌لمالکی 30 ڕۆژی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کابنه‌ته‌که‌ی پێشکه‌ش بکات بۆ قبوڵ کردن.

سه‌رۆک وه‌زیرای ده‌ست نیشانکراو ده‌بێت ڕوبه‌ڕووی کێشه‌ی به‌ دواچونی یاخیبوان و نه‌هێشتنی توندوتیژی نه‌ژادی ده‌بێته‌وه‌ تاوه‌کو شه‌ڕی ناوخۆ له عێراقدا سه‌ر هه‌ڵنه‌دات.

یاسادانه‌رانیش به‌ڕێز تاڵه‌بانی یان بۆ گه‌ڕێکی تری پۆستی سه‌رۆکایه‌تی عێراق هه‌ڵبژارده‌وه‌ و موحه‌ممه‌د ئه‌لمه‌شهه‌دانی سونه‌شیان بۆ پۆستی ووته‌بێژی په‌رله‌مانی عێراقی پێکهاتوو له 275 کورسی هه‌ڵبژارد.‌ ‌

XS
SM
MD
LG