Accessibility links

له‌شکری ئوستورالی یه‌که‌م حاڵه‌تی قوربانی له عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت


له‌شکری ئوستورالی یه‌که‌م حاڵه‌تی قوربانی له عێراقدا ڕاده‌گه‌یه‌نێت. کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ده‌ڵێن له خاڵێکی سه‌ربازی له‌ به‌غدا، ئه‌و سه‌ربازه‌ کاتێک خه‌ریکی پاک کردنه‌وه‌ی ده‌مانچه‌که‌ی بووه، گوولله‌ی له ده‌ست ده‌رچووه‌ و ته‌قه‌ی له‌ خۆی کردووه‌.‌

سه‌ربازه‌که‌ به‌ برینداری گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی له‌شکری ئه‌مریکی و له‌وێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. تاوه‌کو ئێستا ناسنامه‌ی سه‌ربازه‌که ئاشکرا نه‌کراوه، به‌ڵام ده‌ڵێن له مانگی سێ‌وه‌ چۆته‌ به‌غدا.

جێی باسه‌، ئوستورالیا هاوپه‌یمانێکی سه‌ره‌كی وڵاته یه‌کگرتوهو‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیایه‌ و 2000 سه‌ربازی بۆ عێراق ڕه‌وانه‌کرد کاتێک هێزی هاوپه‌یمانان له ساڵی 2003 دا په‌لاماری عێراقیاندا. له‌و کاته‌وه‌ ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی بۆ 1300 سه‌رباز که‌م کردۆته‌‌وه‌.

XS
SM
MD
LG