یاسادانه‌رانی عێراق كۆبونه‌وه، پـێده‌چێت له‌و دانیشـتنه‌دا ده‌نـگ بده‌ن بۆ سه‌رۆك
وه‌زیری ده‌سـتنیشان كرا‌و له لایه‌ن لیستی شـیعه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕێ خۆشـكه‌رێـك ده‌بێت بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تـێـكی نوێ.
هه‌روه‌ها یاسادانه‌ران سه‌رۆكێـكی نوێ بۆ په‌رله‌مان ده‌سـتنیشان ده‌كه‌ن.
پـێـش دانیشـتنه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه ئه‌ندامانی لیستی هاوبه‌ندی عێراقی یه‌كگرتوو ڕێـك كه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی جواد ئه‌لمالكی بۆ پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیر، بۆ كۆتایی هێنان به‌و بنبه‌سته چوار مانـگیـیه كه له‌سه‌ر پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری هاتبۆیه كایه‌وه.
ڕێبه‌رانی كورد و عه‌ره‌بی سـوونه ده‌ڵێن ده‌بێت وازبهێنێت چونكه كارێـكی ئه‌وتۆی نه‌كردووه بۆ كۆتایی هێنان به‌و توندوتیژیـیه‌ی كه وڵاته‌كه وێران ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی شه‌ممه توندوتیژی له عێراق به‌رده‌وام بوو، پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه 2 كه‌س كوژران و 10 ی دیكه‌ش بریندار بوون كاتێ دوو بۆمبی لاڕی كه به دوای یه‌كدا ته‌قینه‌وه نزیك شاری باقوبه.
له شارۆچـكه‌ی موقدادیـیه‌ش دوو بۆمب ته‌قییه‌وه، یه‌كه‌میان هاوڵاتیـیه‌كی كوشت و دووهه‌میان ته‌قیـیه‌وه كاتێـك كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشـتبوونه شوێنی ڕووداوه‌كه و بووه هۆی كوژرانی كارمه‌ندێـكی ئاگر كوژێـنه‌وه و بریندار بوونی 10 هاوڵاتی.