Accessibility links

سـیاسیـیه شیعه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیری نوێ ڕێـك ده‌كه‌ون


سـیاسیـیه‌ شیعه‌كان له‌ عێراق ڕێـك ده‌كه‌ون له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی جواد ئه‌لمالكی بۆ پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیر، پـێده‌چێت ئه‌مه‌ ڕێـگه‌ خۆش بكات له‌به‌رده‌م پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی نوێدا.

ڕۆژی هه‌ینی كاربه‌ده‌ستان له‌ به‌غدا گوتیان 6 له‌ كۆی 7 سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌‌ سیاسیـیه‌ شیعه‌كانی هاوبه‌ندی یه‌كگرتووی عێراقی ڕازیبوون له‌سه‌ر ده‌سـتنیشانكردنی ئه‌لمالكی بۆ كۆتایی هێنان به‌و بنبه‌سته‌ چوار مانـگیـیه‌ كه‌ له‌سه‌ر كه‌سی بژار كراو بۆ پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری هاتبۆیه‌ كایه‌وه‌.

سـیاسـیـیه‌كانی كورد و عه‌ره‌بی سـوونه‌ ده‌ڵێن ده‌بێت وازبهێنێت چونكه‌ كارێـكی ئه‌وتۆی نه‌كردووه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌و توندوتیژیـیه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌ وێران ده‌كات.

بڕیاره‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ دانیشـتنی په‌رله‌ماندا له‌ پاڵ ده‌نـگدان بۆ ئه‌لمالكی هه‌روه‌ها پارته‌ سـیاسـیـیه‌ سه‌ره‌كیـیه‌كانی عێراق ده‌ست بكه‌ن به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كاربه‌ده‌سـتانی كوردی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی ئێران تۆپ بارانی بنكه‌كانی سه‌رهه‌ڵداوه‌ كورده‌كانیان كردووه‌ له‌ ناو خاكی عێراق. به‌ڵام ڕوون نه‌بۆته‌وه‌ ژماره‌ی قوربانیـیه‌كان چه‌نده‌ و ئێرانیش هیچ لێدوانێـكی سه‌باره‌ت به‌مه‌ نه‌داوه‌.

XS
SM
MD
LG