سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی ئاماده‌یه ده‌ست له
پـۆسـته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی نیشتیمانی یه‌كگرتووی نوێ زیاتر ده‌كات.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه ئه‌لجه‌عفه‌ری له گوتارێـكی ته‌له‌فیزیۆنیدا گوتی ده‌بێت هاوبه‌ندی شیعه بڕیار بدات كه كـێـیان ده‌وێت بـبێت به سه‌رۆك وه‌زیر. گوتیشی نایه‌وێت بـبێت به كۆسـپـێـك یان وا ده‌ربكه‌وێت كه كۆسـپه له به‌رده‌م پـێـكهـێـنانی حكومه‌تی نوێ.
تائێسـتا، ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی به‌ڕێز ئه‌لجه‌عفه‌ری بۆ وازهێنان له پـۆسـته‌كه‌ی چه‌ند جارێـك شكستی به‌و هه‌وڵانه داوه بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتوو. لایه‌نه كوردی و عه‌ره‌به سـوونه‌كان ده‌ڵێن ده‌بێت وازبهێنێت چونكه كارێـكی ئه‌وتۆی نه‌كردووه بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی تیره‌یی.
ئه‌ندامی لیستی هاوبه‌ندی شیعه، حوسێن ئه‌لشه‌هرسـتانی گوتی به‌م نزیكانه هاوبه‌ندیـیه‌كه‌یان سه‌رۆك وه‌زیر ده‌سـتنیشان ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه، بریكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق عه‌دنان ئه‌لپاچه‌چی گوتی ئه‌و پـێی وایه یاسا دانه‌ران ئێسـتا ده‌توانن ڕازیبن له‌سه‌ر حكومه‌تی نوێ كاتێ ڕۆژی شه‌ممه كۆده‌بنه‌وه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێبه‌ره عێراقـیـیه‌كان هان ده‌دات حكومه‌تێـك پـێـكبهێنن كه كورد و عه‌ره‌بی شیعه و سوونه له خۆ بگرێت.