سه‌رۆك وه‌زیری ئوردن مه‌عروف ئه‌لبخیت به یاسادانه‌ره ئوردونیـیه‌كانی ڕاگه‌یاند، ئه‌و
چه‌كانه‌ی به حه‌ماس له ئوردن گیراوه به قاچاغی له سوریاوه هاتووه.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه یاسا دانه‌ره ئوردنیـیه‌كان گوتیان به‌ڕێز بخیت نه‌یگوت ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه چه‌ند بووه كه چه‌كیان هێناوه‌ته ناو ئوردن.
حه‌ماس نكۆڵی له‌وه كرد چه‌كی بۆ ناو ئه‌و وڵاته ناردبێت، ده‌ڵێت قه‌د ئوردن یان وڵاتـێـكی دیكه‌ی نه‌كردووه به ئامانج، جگه له ئیسرائیل.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وای له ئوردن كرد سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستین، مه‌حمود ئه‌لزه‌هار كه بڕیار بوو سێشه‌ممه بیكات بۆ ئوردن هه‌ڵبوه‌شـێنێته‌وه، حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌ماس ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئوردن ده‌ربڕی.
ئوردن ده‌مێـكه ئه‌و گروپه فه‌له‌سـتیـنیـیانه‌ی كه بنكه‌كانیان له دیمه‌شقه تاوانبار كردووه به‌وه‌ی چه‌ك ڕه‌وانه‌ی ئوردن ده‌كه‌ن تا هێرشی پـێ بكه‌نه سه‌ر ئیسـرائیل.