سه‌رۆك بوش و سه‌رۆكی چینی هو ژینتا‌و ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له كۆشكی سپی ووتوێژییان له‌سه‌ر گه‌لێ بابه‌تی جیاواز كرد وه‌ك بازرگانی و مافه‌كانی مرۆڤ.
به‌ڕێز بوش و خانمی یه‌كه‌مین لورا بوش له میانه‌ی مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا پێشوازییه‌كی گه‌رمیان له سه‌رۆكی چینی و خێزانه‌كه‌ی لیو یۆنگكوینگ كرد كه له باخچه‌ی ساو‌س لاون ی كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆك بوش گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له كاركردن له‌گه‌ڵ چین بۆ هاوسه‌نگ كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات. به‌ڵام سه‌رۆك دوا به دوای كۆبونه‌وه‌كه هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكیشی سه‌باره‌ت ئه‌و مه‌سه‌لانه ڕانه‌گه‌یاند كه له میانه‌ی ووتوێژه‌كاندا باسكرابوون.
واشنتۆن فشاریشی خستۆته سه‌ر چین بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزی نرخی دراوی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبسه‌نگێنێته‌وه.
هه‌ردوو سه‌رۆك گفتوگۆشیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی ئێران و سودان و كۆریای باكوریش كرد و هه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه كه‌وا ده‌یانه‌وێت نیمچه‌دورگه‌ی كۆریا له چه‌كی ناوه‌كی ئازاد بێت. به‌ڕێز هو گوتیشی چین به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوه‌كی كۆریای باكور و ئێران به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه.
بێ له‌م بابه‌تانه‌ش، سه‌رۆك بوش فشاری خسته سه‌ر چین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه به ئازادی ئه‌نجومه‌نی وڵاته‌كه‌یی و ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی ئاینی بدات.
جێی باسه، سه‌دان كه‌سیش له شه‌قامه‌كانی نزیك كۆشكی سپی كۆبونه‌وه و ناڕه‌زاییان له دژی سه‌ردانه‌كه سه‌رۆكی چینی و ڕابردووی مافه‌كانی مرۆڤی چین ده‌ربڕی، به‌ڵام له نێو ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌شدا، كه‌سانێك هه‌بوون كه پشتگیری‌یان له به‌ڕێز هو ده‌كرد. هه‌روه‌ها ژنێكیش له نێو قه‌ره‌باڵغیه‌كه‌دا له دژی سه‌رۆكی چینی هاواری كرد له كاتێكدا كه به‌ڕێز هو ووتاره‌كه‌ی ده‌خوێنده و ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان گرت و بردییان. كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی یش ڕایگه‌یاند كه‌وا له كاتێكدا كه ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوكردۆته‌وه، چین په‌خشی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌یانی بلۆك كردووه.