Accessibility links

سه‌رۆكی چـینی سـتایشی په‌یوه‌ندیـیه بازرگانیـیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات


سه‌رۆكی چینی هوو جینتاو گه‌شـتێـكی به‌ ناو كارگه‌یه‌كی بۆینـگ بۆ دروسـتـكردنی فڕۆكه‌ كرد و له‌وێ سـتایشی په‌یوه‌ندیـیه‌ دوو قۆڵیـیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی كرد.

سه‌رۆكی چینی قسه‌ی بۆ سه‌دان كرێـكاری كارگه‌ی بۆینگ كرد و گوتی چین پـێویـستی به‌ كڕینی 2 هه‌زار فڕۆكه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی 15 سـاڵی داهاتوو. وه‌ ئاماژه‌شی به‌و هاوكاریـیه‌ی نێوان چین و بۆینگ كرد، وه‌كو نمونه‌یه‌ك بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیـیه‌ دوو قۆڵیـیه‌ باشانه‌ی له‌ نێوان چین و ئه‌مریكادا هه‌یه‌.

پاشـان به‌ڕێز هوو جینتاو به‌ره‌و واشـنتۆنی پایته‌خت به‌ڕێ كه‌وت ، تا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش له‌ كۆشـكی سـپی كۆبـبێته‌وه‌. هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه‌ پـێـشـبینی ده‌كه‌ن گفتوگۆ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بابه‌ت بكه‌ن، له‌وانه‌ كێشه‌ی 200 ملیار دۆلاری زیاده‌ی كه‌ له‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دروست بووه‌ و داوای ئه‌مریكا له‌ چین كه‌ دراوه‌كه‌ی چاك بكات.

پـێشـبینیش ده‌كرێت هه‌ردوو ڕێبه‌ره‌كه‌ وتووێژ بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌ دانوسـتانه‌ ناوه‌كیـیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆریای باكور و ئێران.

ڕه‌نگه‌ به‌ڕێز هوو جینتاو داخوازی له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان بكات جارێـكی دیكه‌ جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی بكات كه‌ تایوان به‌شـێـكه‌ له‌ چین، له‌ هه‌مان كاتیشدا پـێـشبینی ده‌كرێت سه‌رۆك بوش باس له‌ ڕه‌وشـی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ چین دا بكات.

بڕیاره‌ ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی چینی گوتارێـك له‌ زانـكۆی یالی له‌ ویلایه‌تی كۆنه‌تیكت بدات.

XS
SM
MD
LG